بەرپرسێكی باڵای ئێران لە روداوێكی هاتوچۆدا لە عێراق برینداربوو، شۆفێرەكەشی گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغدا رایگەیاند، رۆژی رابردوو بریكاری وەزارەتی نەوت و وزەی ئێران كە بەسەردانێكی بەفەرمی رانەگەیەندراو سەردانی عێراقی كردبوو، لە بەغدای پایتەخت تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە و بەوهۆیەوە برینداربووە، هاوكات بە هۆی رووداوەكەوە شۆفێرەكەی گیانی لەدەستداوە.
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئەمنی، بریكاری وەزیری نەوت و وزەی ئێران لە ئەنجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ لە ڕێگای خێرای ناوچەی غەزالییەی رۆژئاوای بەغدای پایتەخت برینداربووە، شۆفێرەكەشی كە هەڵگری رەگەزنامەی عێراقیە گیانی لەدەستداوە.
لەئێستاشدا ئەو بەرپرسە ئێرانییە لەنەخۆشخانەیەكی تایبەتی بەغدا چارەسەری پێویست وەردەگرێت .
لە رووداوێكی هاتووچۆدا بریكاری وەزارەتی نەوتی ئێران لە بەغدا بریندار بوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.