Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 03:45

له‌ پریمه‌رلیگدا لیڤه‌رپول سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر برێنتفۆرد تۆماركرد

کوردستان TV
100%

له‌ خولی پله‌ نایابی ئینگلیزی یانه‌ی لیڤه‌رپول سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر برێنتفۆرد تۆماركرد.

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 17ی2ی2024، له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كان له‌ گه‌ڕی 25ی خولی پله‌ نایابی ئینگلیزی یانه‌ی برێنتفۆرد میوانداری یانه‌ی لیڤه‌رپولی كرد.

یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی لیڤه‌رپول به‌ كۆتاهات به‌ ئه‌نجامی چوار گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك بۆ برێنتفۆرد.

چوار گۆله‌كه‌ی لیڤه‌رپول له‌ ڕێگای هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان، داروین نونێز و ئەلێکسیس ماک ئەلیستەر و محه‌مه‌د سه‌لاح و کۆدی گاکپۆ له‌ خوله‌كه‌كانی 35 و 55 و 68 و 86 تۆماریان كرد، گۆله‌كه‌ی برێنتفۆردیش یاریزان ئیڤان تۆنی له‌ خوله‌كی 75 تۆماری كرد.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش یانه‌ی لیڤه‌رپول له‌ ئێستای ریزبه‌ندی خول به‌ 57 خاڵ له‌ پێشه‌نگی خولدایه‌ و برێنتفۆردیش به‌ 25 خاڵ له‌ پله‌ی چوارده‌م دایه‌.


 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.