Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 19:58

سوودانی به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێكه‌وت

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له‌ هۆڵه‌نداوه‌ به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێكه‌وت به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ 60ـه‌مین كۆنفڕانسی ئاسایشی جیهانی له‌ میونشن.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران بڵاوی كرده‌وه‌: محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوای كۆتاهاتنی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هۆڵه‌ندا، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێ كه‌وت.

بڵاویشی كرده‌وه‌: سوودانی سبه‌ی هه‌ینی هاوشانی سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی جیهان، به‌شداری له‌ كۆنفڕانسی ئاسایشی جیهانی 2024 له‌ میونشن ده‌كات.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌ فه‌رمییه‌كه‌ی بۆ وڵاتی هۆڵه‌ندا، چاوی به‌ سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له‌ بازرگان و خاوه‌نكاری هۆڵه‌ندی تایبه‌ت به‌ بواری وزه‌ و گواستنه‌وه‌ كه‌وتبوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.