Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 19:28

سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرس بەرەو ھۆڵەندا بەڕێکەوت

کوردستان TV
100%

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەمەبەستی تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرس بەرەو ھۆڵەندا بەڕێکەوت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ى2ى2024، محەمەد شیاع سوودانی بەغدای بەجێھێشتووە و بەسەردانێکی فەرمی بەرەو ھۆڵەندا بەڕێکەوتووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، وردەکاری زیاتر لەبارەی ناوەڕۆکی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ھۆڵەندا نەخراوەتەڕوو.

چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە میانی سەردانەکەی بۆ ھۆڵەندا، زنجیرەیەک دیدارو کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجام بدات.

ڕۆژی 6ی ئەم مانگە وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن ڕایگەیاندبوو کە بەم نزیکانە، محەمەد شیاع سوودانی سەردانی ھۆڵەندا دەکات و لە میانیدا ژمارەیەک دۆسیە لە بوارەکانی ئابووری و کشتوکاڵی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.