له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ڕیاڵ سۆسیداد تۆماركرد و یانه‌ی لازیۆی ئیتاڵیش سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی تۆماركرد.
شه‌وی رابردوو، له میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كان له یاری چوون له قۆناغی 16ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یانەى پاریس سانجێرمان لە یاریگاى خۆى میواندارى ڕیاڵ سۆسیدادى کرد، یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی پاریس به كۆتاهات به ئه‌نجامی دووگۆلی بێ به‌رامبه‌ر، گۆله‌كانیش له رێگای یاریزانان ئێمباپێ و باركۆلا تۆماركران.
یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو یانه‌ش له 5ی3 له رێگای ڕیاڵ سۆسیداد له وڵاتی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ر له میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی چوون له قۆناغی 16ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، یانه‌ی لازیۆی ئیتاڵی میوانداری یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی كرد.
یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی لازیۆ به كۆتاهات به ئه‌نجامی گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر، گۆله‌كه‌ش له ڕێگای یاریزان ئیمۆبیلى بە لێدانى سزا تۆمار کرا.
یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو یانه‌ش له یاریگای ئالیانز ئەرینا له وڵاتی ئه‌ڵمانیا له 5ی3 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.