هادی سەلامی ،پەرلەمانتاری سەربەخۆ ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشكرای كرد ، داواكارییەك پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمان كراوە، بە مەبەستی لێپرسینەوە لە وەزیری بازرگانی عێراق، بەهۆی گومانی گەندەڵی و بەهەدەردانی پارەی گشتی .
سەلامی بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە: رێكارەكانی لێپرسینەوەمان لە ئەسیر غوریری، وەزیری بازرگانی عێراق،تەواو كردووە و داواكارییەكەمان ڕەوانەی لیژنەی لێپرسینەوە لە پەرلەمان كردووە، كە زیاتر بە 50 واژۆ پاڵپشتی كراوە، لەئێستاشدا چاوەڕێین بۆ ئەوەی موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت، وادەی لێكۆڵینەوەكە دیاری بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، بابەتی لێپرسینەوە لەگەڵ وەزیری بازرگانی پەیوەندی بە چەندین سەرپێچی و گومانی گەندەڵی و بەهەدەردانی پارەی گشتی و سەبەتەی خۆراكەوە هەیە.
بەهۆی گومانی گەندەڵی لێپرسینەوە لە وەزیری بازرگانی عێراق دەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.