سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له شاری یاریی خهونهكان له پارێزگه‌ی واسیت له ناوه‌ڕاستی عێراق، یارییه‌كی منداڵان كه‌وته خواره‌وه به‌هۆیه‌وه 17 كه‌س بریندار بوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگه‌ی واسیت رایگه‌یاند: له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی یارییه‌كی منداڵان له شاری یاریی خهونهكان، 15 منداڵ بریندار بوون له‌گه‌ڵ 2 ئافره‌تی تر.
راشیگه‌یاند: برینداره‌كان گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌رچه‌نده برینی منداڵ و ئافره‌ته‌كان جیاوازن، به‌ڵام هیچیان برینه‌كانیان مه‌ترسیدار نین، ته‌نیا یه‌كێكیان نه‌بێت بۆ ژووری چاودێری چڕ گواستراوه‌ته‌وه.
لای خۆشییه‌وه پارێزگه‌ی واسیت دوای رووداوه‌كه، بڕیاری دا شاری یاریی خهونهكان دابخرێت و لێژنه‌یه‌كیش بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه دروست بكرێت.
ڤیدیۆ: دیمه‌نی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی یارییه‌كه له شاری یاریی خهونهكان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.