Erbil 28°C شەممە 27 تەمووز 02:38

بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ گرانادا یه‌كسانبوو

کوردستان TV
100%


له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا یانه‌ی بارسێلۆنا رووبه‌رووی گرانادا بوویه‌وه‌.

شه‌وی رابردوو، له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كان له‌ گه‌ڕی 25 له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداری یانه‌ی گرانادای كرد.

یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ به‌ یه‌كسانبوون به‌ ئه‌نجامی سێ گۆل بۆ هه‌ردوولا به‌ كۆتاهات.

سێ گۆله‌كه‌ی بارسێلۆنا له‌ رێگای هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان،  لامین یامال دوو گۆڵ و لیڤاندۆڤسکى تۆماركران،  سێ گۆله‌كه‌ی گراناداش له‌ رێگای هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان سانچێز و بیلیسترى و میکوێل تۆماركران.

به‌م ئه‌نجامه‌ش بارسێلۆنا له‌ ئێستای ریزبه‌ندی خول به‌ 51 خاڵ له‌ پله‌ی سێیه‌مدایه‌ و به‌ 13 خاڵ له‌ پله‌ی نۆزده‌م دایه‌.


 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.