Erbil 37°C یەکشەممە 21 تەمووز 20:09

کۆتدیڤوار بۆ جارى سێیەم لە مێژوویدا بووە پاڵەوانى جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا

کوردستان TV
100%


له‌ یاری كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا 2023 كۆتدیڤوار سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر نه‌یجیریا تۆماركرد.

شه‌وی رابردوو، له‌ یاری كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا 2023 هه‌ڵبژارده‌ی كۆتدیڤوار به‌ ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر نه‌یجیریا تۆماركرد. 
 

دوو گۆڵەکەى کۆتدیڤوار له‌ رێگای هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان کیسی و هیلەر تۆماركران،  تاکە گۆڵەکەى نەیجیریاش ئیکۆنگ تۆمارى کرد.

بەم سه‌ركه‌وتنه‌ش کۆتدیڤوار بۆ جارى سێیەم لە مێژووییدا بووە پاڵەوانى جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا 2023. 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.