Erbil 13°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 12:38

یاریگەی تۆپی پێی دینارتە بە گوژمەی 300 ملیۆن دینار تەواو كرا

کوردستان TV
100%


یاریگەی تۆپی پێی 11 یاریزانی لە ناحیەی دینارتەی قەزای ئاكرێ تەواو كرا و 300 ملیۆن دیناری تێچووە؛ واش بڕیارە یاریگەكە یارییەكانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستانی تێدا بەڕێوە بچێت.

ڕزگار جەرجیس، وەرزشوانێكی دەڤەرەكەیە و گوتی: "سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین كە لەم كابینەیەدا بەردەوام گرنگی بە وەرزش داوە، ئەم یاریگەیەش لەو چوارچێوەیەدایە و دڵخۆشی كردووین."

سەربەست عەبۆ، وەرزشوانێكی دیكەیە و دەڵێت:"پێشتر لە دینارتە یاریگەیەكی ئاوا پێشكەوتوومان نەبووه‌، ناچار بووین یاریگەی ناوچەكانی دەوروبەر بەكار بهێنین، بەڵام لە ئێستاوە سوود لەو یاریگەیە دەبینین و خولەكان لێرەش بەڕێوە دەچن."

برەودان بە یاریگە گەورە و بچووكەكان لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، یەكێكە لە بەرنامە گرنگەكانی كابینەی نۆیەم، كە لەو ڕێگەیەوە لاوان لە چالاكیی وەرزشی سوودمەند دەبن و لەلایەكی دیكەش ژێرخانی گەشەپێدانی توانای وەرزشیی هەرێمی كوردستان بەهێزتر دەكرێت.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.