Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 11:47

دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی 5 ماددەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ جارێكی دیكە لەبارەی سكاڵایەك كە لە دژی پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆماركرابوو كۆببێتەوە. 
ماددەكان تایبەتن بە ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمان و چۆنییەتی هەڵبژاردن و ژمارەی كورسی كۆتاكان لە پەرلەمانی كوردستان، هەروەها پەیوەستە بە چۆنییەتی دابەشكردنی كورسی كۆتا بەسەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ،ئەم سكاڵایە لە خولی پێنجەمی پەرلەمان تۆمار كرابوو ،بەڵام دادگای باڵای فیدڕاڵی بۆ دەیەمجارە ئەو كەیسە دوادەخات و بەشێكی سەرەكیش لەو پێكهاتانە گومانیان لەو دواخستنەی دادگای باڵا هەیە .
پێشتر سەرۆكی هەرێمی كوردستان  رۆژی 25ـی شوباتی 2024ـی بۆئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانی دەستنیشان كردبوو، بەڵام بەهۆی سكاڵا دژی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئامادەكارییەكانی كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژارنەكانی عێراق  ،هەڵبژاردنی پەرلەمانی راگرت . بڕیارە ئەمڕۆ دادگای بالای فیدڕاڵی ئەو سكاڵایانە یەكلابكاتەوە.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.