وابڕیارە ئەمرۆ یەك شەممە 11-2-2024 دانووستانەكانی بەغدا واشنتۆن بە ئامانجی تاوتوێكردنی ئەركی داهاتووی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق دەستپێبكاتەوە.
لەوبارەیەوە یەحیا رەسووڵ، وتەبێژی فەرماندەی باڵای هێزە چەكدارەكانی عێراق دەڵێت: لیژنەی باڵای تەكنیكی سەربازی دوو لایەنەی نێوان عێراق و ئەمریكا ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی شوباتی 2024 بە ئامانجی گفتوگۆكردن و دانانی خشتەی كۆتایی ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دەست بە كارەكانی دەكاتەوە.
هاوكات سەگڤان سندی، جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق گوتی: كۆبوونەوەیەكی ئەمنیی لە نێوان ھاوپەیمانان و عێراق و بە بەشداری ھەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت.
گوتیشی: لەو گفتوگۆیانەش كە لە نێوان ئەمەریكا و عێراق دەكرێن ،ھەرێمی كوردستان لە ھەموویان بەشدارە و ھەر كۆبوونەوەیەك بكرێت نوێنەری حكوومەتی ھەرێم بەشداری دەكات.
ئەمڕۆ گەڕێكی دیكەی دانووستانەكانی نێوان بەغدا و واشنتۆن بەڕێوەدەچێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.