Erbil 15°C پێنجشەممە 22 شوبات 13:25

ڕیاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتنه‌كانی گیرۆنای ڕاگرت و بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌سه‌رییدا تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا ڕیاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر گیرۆنا تۆماركرد.

له‌ گه‌ڕی 24ی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید میوانداری یانه‌ی گیرۆنای كرد.

یارییه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ڕیاڵ مه‌درید به‌ كۆتاهات به‌ ئه‌نجامی چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر، گۆله‌كانیش له‌ ڕێگای هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان جۆنیۆر و بێلینگهام دوو گۆل و ڕۆدریگۆ له‌ خوله‌كه‌كانی 6 و 35 و 54 و 61 تۆماركرا.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ڕیاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتنه‌كانی گیرۆنای ڕاگرت و زیاتر له‌ پێشه‌نگی خولدا پێگه‌كه‌ی به‌هێزتركرد و  به‌ 61 خاڵ له‌ پێشه‌نگی خولدایه‌ وگیرۆناش به‌ 56 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌م دایه‌ و بارسێلۆناش به‌ 50 خاڵ له‌ پله‌ی سێیه‌مدایه‌. 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.