جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، سەگڤان سندی، به ماڵپهری فهرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگهیاند، سبەی یهك شهم 11-2-2024، کۆبوونەوەیەکی ئەمنیی لە نێوان ھاوپەیمانان و عێراق و بە بەشداری ھەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت، لەو گفتوگۆیانەش كه لە نێوان ئەمەریکا و عێراق دەکرێن ھەرێمی کوردستان لە ھەموویان بەشدارە و ھەر کۆبوونەوەیەک بکرێت نوێنەری حکوومەتی ھەرێم بەشداری دەکات.
گوتیشی گفتوگۆی باش کراوە و ھەرێمی کوردستانیش ڕای تایبەتی خۆی ھەیە، چونکە نەک تەنیا کورد بگرە سوننە و شیعەش لەگەڵ مانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، بەڵام ھەر یەکێک لەبەر ئەوەی دیکە باس ناکات، بەڵام ھەڵوێستی کورد ئاشکرایە و دیارە نایەوێت جارێ بکشێتەوە، لەبەر ئەوەی کشانەوەی ئەمەریکا لە عێراق ئاسان نییە و پێویستی بە جۆرە ڕێککەوتنێکە چەند ساڵێک بخایەنێت تا بە یەکجاری دەکشێنەوە، نەک بە جارێک، ئەوە دەبێتە شکستی ئەمەریکا ئەوانیش ئەمە ناکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.