Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 18:57

دادگای سوید بڕیاری دەركردنی سەلوان مومیكای پەسەند كرد

کوردستان TV
100%

دادگای كۆچی سوید بڕیاری دیپۆرتكردنەوەی سەلوان مومیكای پەسەند كرد كە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە جارێك لە ستۆكهۆڵمی پایتەخت كۆپی قورئانی پیرۆزی سووتاند.
بەگوێرەی ڕادیۆی "ئیكۆت"ی سویدی، دادگای كۆچ تانەكەی مومیكای ڕەتكردەوە، بڕیاری دیپۆرتكردنەوەی سەلوان مومیكای پەسەند كرد.
هەروەها دادگاكە ڕوونیكردەوە كە مومیكا زانیاری ناڕاستی سەبارەت بە داواكاری مۆڵەتی نشینگە پێشكەشكردووە و بەمجۆرە بڕیاری دیپۆرتكردنەوەكە پەسندكراوە.
لە 28ی حوزەیرانی ساڵیرابردوو مومیكا لە ژێر پاراستنی پۆلیسدا كۆپییەكی قورئانی پیرۆزی سووتاند و دواتر ڕووداوی هاوشێوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
هەروەها لە 25ی تەمموز، نەتەوە یەكگرتووەكان بڕیارنامەیەكی كۆدەنگی پەسەند كرد، كە لەلایەن مەغریبەوە داڕێژرابوو، هەموو كردەوەیەكی توندوتیژی دژی كتێبە پیرۆزەكان شەرمەزار كرد، چونكە پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكانە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.