Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 14:49

وێڕای یه‌كسانبوونی له‌ دێربی مه‌دریدا ڕیاڵ له‌ پێشه‌نگی خولدا مایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا هه‌ردوو یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه‌.

شه‌وی ڕابردوو، له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كان له‌ گه‌ڕی 23ی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید میوانداری ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی كرد.

یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ به‌ یه‌كسانبوون به‌ ئه‌نجامی گۆلێك بۆ هه‌ردوولا به‌ كۆتاهات. 

گۆڵەکەى ڕیاڵ مەدرید براهیم دیاز لە خولەکى 20 تۆمارى کرد و گۆڵى ئەتلەتیکۆش لۆرێنتى لە خولەکى زیادکراوى تایمى دووەم تۆمارى کرد.

بەو شێوەش خاڵەکانى ریاڵ مەدرید بووە 58 خاڵ و لە پلەى یەکەمدایەوە ئەتلەتیکۆش بە 48خاڵ لە پلەى چوارەمدایە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.