سەرچاوەیەكی ئەمنی ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردەوە ، كە حەسەن عەباس بەلداوی، فەرماندەی فەوجی 3ی هێزەكانی حەشدی شەعبی، بەهۆی سەختی برینەكەی لە ئەنجامی بۆردومانەكەی ئەمریكا كە پێگەكانی حەشدی شەعبیی لە ڕۆژئاوای عێراق كردە ئامانج ، گیانی لەدەستدا.
بەم شێوەیە ژمارەی كوژراوانی ئەندامانی حەشدی شەعبی كە لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە لە پارێزگای ئەنبار كرانە ئامانج ، بۆ 17 كوژراو بەرزبووەوە.
شایانی باسە دوێنێ فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا بڵاویكردەوە ، بەرەبەیانی رۆژی شەممە هێزەكانیان هێرشی ئاسمانییان لە عێراق و سوریا دەستپێكردووە و شوێنەكانی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و گروپە میلیشیاكانی سەر بە ئێرانیان كردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا 34 چەكداری ئەو گرووپانە كوژراون.
ژمارەی كوژراوانی بۆردومانەكەی ئەمریكا بۆ سەر چەكدارانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار بەرزبووەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.