Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 09:47

له‌ پریمه‌رلیگدا ئێڤه‌رتۆن و تۆتنهام یه‌كسانبوون

کوردستان TV
100%


له‌ خولی نایابی ئینگلیزی هه‌ردوو یانه‌ی تۆتنهام و ئێڤه‌رتۆن رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 3ی2ی2024، له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی 23 له‌ خولی نایابی ئینگلیزی یانه‌ی تۆتنهام بووه‌ میوانی یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن، یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ش به‌ یه‌كسانبوون به‌ ئه‌نجامی 2-2 به‌ كۆتاهات. 

دوو گۆله‌كه‌ی تۆتنهام له‌ رێگای یاریزان  ریچاڵدسۆن لە خولەکەکانى 4 و 41 تۆماركرا، دوو گۆله‌كه‌ی ئێڤه‌رتۆنیش یاریزانان هاریسۆن و براینسوات لە خولەکەکانى 30 و 95 تۆماریان کرد.

بەم ئه‌نجامه‌ش  له‌ ئێستای ریزبه‌ندی خول، تۆتنهام به‌ 44 خاڵ له‌ پله‌ی چواره‌مه‌ و ئێڤه‌رتۆنیش به‌ 19 خاڵ له‌ پله‌ی حه‌ڤده‌مه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.