Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 06:17

سەدر بارەگا مەدەنییەكانی رەوتەكەی دادەخات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 3ی شوباتی 2024، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدری ، ئاڕاستەی شوێنكەوتووانی كردووە كە جومگە و بارەگا مەدەنییەكانی بزووتنەوەكە دابخەن، جگە لە 4 دانەیان نەبێت.
هاوكات موقتەدا سەدر داوا لە شوێنكەوتووانی دەكات، خۆیان بۆ عیبادەت لە مانگەكانی رەجەب، شەعبان و ڕەمەزان تەرخان بكەن.
هەروەها دەڵێت: بانگەوازی ئیمانداران دەكەم كە روو لە عیبادەت و نوێژ و ستایش و داوای لێبوردن و وازهێنان لەدونیا و خۆشییەكانی بكەن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.