Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 03:29

نرخی دۆلار لەهەولێر و بەغدا بزانە 

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، لە بازاڕەكانی بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، نرخی 100 دۆلار بەم نرخانە مامەڵەی پێوەدەكرێت.
لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەكانی كیفاح و حارسییە  لەبەغدا، نرخی100 دۆلار بە 152 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.، لەكاتێكدا رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو نرخی 100 دۆلار 152 هەزار و 800 دینار بووە.
هەروەها نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی گەیشتووەتە 153 هەزار و 500 دیناری عێراقی، هاوكات نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتووەتە 151 هەزار و 500 دینار.
سەبارەت بە هەولێریش، بۆرسە لە ڕۆژانی شەممە ناكرێتەوە،بەڵام  لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 152 هەزار و 150 دینار.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.