Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 01:40

بوومەلەرزەیەك بەشێك لەپارێزگاكانی توركیای هەژاند

کوردستان TV
100%

بوومەلەرزەیەك بەشێك لە پارێزگاكانی توركیای لە باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەكە  هەژاند.
بە پێی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی فەرمی سەرۆكایەتی بەرێوەبردنی كارەسات و دۆخە لەناكاوەكان لە توركیا (AFAD) بڵاو كراوەتەوە، كاتژمێر 06:09 خوولەك بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.3 پلەی ڕیختەر كە ناوەندەكەی شارۆچكەی یوكسەكئوڤا بووە، ناوچەكەی هەژاندووە.
هەروەها ئافاد ڕاشیگەیاندووە كە، بوومەلەرزەیەكیش بە گوڕی 3.9 پلەی ڕیختەر پارێزگای ئەلازیغ'ی هەژاندووە. 
هاوكات سەرۆكایەتی بەرێوەبردنی كارەسات و دۆخە لەناكاوەكان لە توركیا ڕوودانی بوومەلەرزەیەكیشی بە گوڕی 3.5 پلەی ڕیختەر لە شارۆچكەی توركئوغڵو سەر بە پارێزگای مەڕەش ڕاگەیاند. 
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.