Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 06:15

له‌ لالیگا و پریمه‌رلیگدا ڕیاڵ مه‌درید و مانچێسته‌ریونایتد سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ خوله‌كانیاندا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و مانچێسته‌ریونایتد سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد.

له‌ گه‌ڕی 20ی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید رووبه‌رووی یانه‌ی خیتافی بوویه‌وه‌.

شه‌وی ڕابردوو، له‌ یارییه‌كی دواخراوی گه‌ڕی 20 له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بووه‌ میوانی یانه‌ی خیتافی.

یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ڕیاڵ مه‌درید به‌ كۆتاهات به‌ ئه‌نجامی دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر، دوو گۆله‌كه‌ش یاریزان خۆسیلۆ له‌ خوله‌كه‌كانی 14 و 56 تۆماری كرد. 

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ڕیاڵ مه‌درید به‌ 57 خاڵ و چووه‌ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا. 

له‌ گه‌ڕی 22ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی مانچێسته‌ریونایتد به‌ زه‌حمه‌ت له‌ وڵفرهامتۆنی برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی چوار گۆل به‌رامبه‌ر به‌ سێ گۆل. 

چوار گۆڵەکەى مانچێسته‌ریونایتدیش له‌ رێگای هه‌ریه‌ك له‌ یاریزان،  راشفۆرد و هۆیلەند و ماکتومیناو  ماینۆ تۆماركران، سێ گۆله‌كه‌ی وڵفرهامتۆنیش له‌ ڕێگای هه‌ریه‌ك سارابیا و کلیمان و نیتۆ تۆماریان کرد

بەم سه‌ركه‌وتنه‌ش مانچێسته‌ریونایتد به‌ 36 خاڵ له‌ پله‌ی حه‌وته‌مدایه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.