Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 19:20

له‌ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ئێران 34 هاووڵاتی كوردی له‌ سێداره‌داوه‌

کوردستان TV
100%


74 هاووڵاتی له‌ زیندانه‌كانی ئێران له‌ مانگی یه‌كی ئه‌مساڵدا له‌ سێداره‌دراون.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، له‌ مانگی یه‌كی ئه‌مساڵدا، لانی كه‌م 74 زیندانیكراو له‌ زیندانه‌كانی ئێران  به‌ تۆمه‌تی جیاواز له‌ سێداره‌دراون.

رێكخراوه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، له‌ كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌دا 34  زیندانی كوردبوون و  حه‌وتیان تورك بوون و 5ی دیكه‌شیان به‌لووچ بوون. 

رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا سزای سێداره‌ی لانی كه‌م 7 زیندانی سیاسی  و ئاینی جێ به‌جێكراوه‌، هه‌روه‌ها ئافره‌تێكیش له‌ زیندانی  سەبزەواری پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی جێبەجێ کراوە.

 
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.