Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 22:47

نرخی دۆلار لە هەولێر و بەغدا دابەزی 

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بازاڕەكانی بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ كردنەوەی بۆرسە، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزی.
لەگەڵ كردنەوەی بۆرسە سەرەكییەكانی كیفاح و حارسییە  لە بەغدا، نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بە 151 هەزار و 800 دیناری عێراقی بەرامبەر بە 100 دۆلار تۆماركرا، لەكاتێكدا دوێنێ چوارشەممە، نرخی 100 دۆلار بە 152 هەزار و 850 دیناری عێراقی بوو.
هەروەها نرخی فرۆشتن لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا دابەزیوە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 152 هەزار و 750 دیناری عێراقی، هاوكات نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتە 150 هەزار و 750 دینار.
لە هەولێریش نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتووەتە 151 هەزار و 600 دینار .
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.