تۆڕی ئەی بی سی نیوزی ئەمریكی بە پشتبەستن بە بەرپرسێكی باڵا، وردەكارییەكانی سەبارەت بە وەڵامدانەوەی واشنتۆن بۆ ئەو هێرشەی كە بووە هۆی كوژرانی 3 ئەندامی سوپای ئەمریكا لە ئوردن ئاشكرا كرد.
بەرپرسە ئەمریكییەكە بەبێ ئەوەی ناسنامەكەی ئاشكرا بكات بە تۆڕی ئەی بی سی نیوزی راگەیاندووە، وەڵامدانەوەكە لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا دەبێ و چەند ئامانجێك دەپێكێ.
ئەو بەرپرسە باسی لەوە نەكردووە كە ئایا هیچ كام لەو ئامانجانە لە ناوخۆی ئێران ، یان لە دەرەوەی ئێران دەبێ.
شایانی باسە رۆژی سێشەممە، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا بەڵێنی وەڵامدانەوەی دا كە ئەگەری هەیە چەند شێوەیەك لەخۆبگرێت لە كاتێكدا ڕایگەیاند كە ئێران بە "بەرپرسیار" دەزانێت لە دابینكردنی چەك بۆ ئەو كەسانەی كە هێرشەكەیان دەستپێكردووە، كە رۆژی یەكشەممە بنكەیەكی لۆجستی ئەمریكیی لە ئوردن كردە ئامانج .
لای خۆیەوە ئێران ڕەتیكردەوە هیچ پەیوەندییەكی بە هێرشەكەوە هەبێت، هەروەها تۆمەتەكانی ئەمریكای ڕەتكردەوە كە پشتگیری لەو گروپانە بكات كە لە نزیك سنووری عێراق و سوریا هێرشەكەیان دەستپێكردووە.
وەڵامی چاوەڕوانكراوی ئەمریكا لەهەمبەر كوژرانی 3 ئەندامی سوپاكەی چۆن دەبێت ؟!
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.