Erbil 15°C شەممە 11 ئایار 14:31

ڤیدیۆ... یاریگەی تۆپی پێی بەردەڕەش بە گوژمەی 314 ملیۆن دینار تەواو كرا

کوردستان TV
100%

یاریگەی تۆپی پێی بەردەڕەش بە گوژمەی 314 ملیۆن دینار تەواو كرا

لە چوارچێوەی پرۆژەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، یاریگەی تۆپی پێی بەردەڕەش، بە گوژمەی 314 ملیۆن دینار تەواو كرا و چالاكییە وەرزشییەكانی لاوانی تێدا دەست پێ كردەوە.
شەمسەددین ئیبراهیم، ئەندامی یانەی بەردەڕەش، لەمبارەیەوە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی گوت:"پێشتر نەماندەتوانی هەموو یارییەكان لە ناو یاریگەی بەردەڕەش بكەین، بەهۆی نەشیاویی یاریگەكە، بەڵام بە كردنەوەی یاریگەی نوێی بەردەڕەش ئەو كێشەیەمان چارەسەر بوو."
عیزەددین عەسكەری، ڕاهێنەری یانەی زاخۆ، گوتی: "دەستخۆشی لە سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەكەین بۆ گەشەپێدانی وەرزشی و كردنەوەی ئەم یاریگەیە، ئەم پرۆژانە بۆ لاوانی قەزا و ناحییەكان زۆر گرنگن."
لە 22-5-2023، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی دەڤەری بەردەڕەشی كرد، بەڵێنی كردنەوەی یاریگەیەكی نوێی بە خەڵكی ناوچەكە دا، بەوەش لە ماوەیەكی دیاریكراودا بەڵێنەكەی بەجێ هێنا و یاریگەكە بە نوێترین شێوە، بەڕووی وەرزشكارانی بەردەڕەشدا كرایەوە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.