Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 02:22

له‌ جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا ژاپۆن سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی به‌سه‌ر به‌حره‌ین تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌حره‌ین و ژاپۆن رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه‌.

پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 31ی1ی2024، له‌ قۆناغی 16ی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا كه‌ یارییه‌كان له‌ وڵاتی قه‌ته‌ڕ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌حره‌ین و ژاپۆن ڕووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه‌.

یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ژاپۆن به‌ كۆتاهات به‌ ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك، سێ گۆڵەکەى ژاپۆن له‌ ڕێگای هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان ریچۆ دوان و کۆبۆ و ئەیاسى یۆدا تۆماركران، گۆڵەکەى بەحرەینیش  سوزوکى بە هەڵە تۆمارى کرد.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ژاپۆن گه‌یشته‌ چاره‌كی كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.