Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 13:30

كه‌تائیبی حزبوڵا: سه‌رجه‌م هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان راده‌گرین

کوردستان TV
100%

كه‌تائیبی حزبوڵا سه‌ر به‌ مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌ عێراق راگرتنی سه‌رجه‌م هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان راگه‌یاند و ده‌ڵێت ئه‌م هه‌نگاوه‌یان له‌پێناو شه‌رمه‌زانه‌كردنی حكوومه‌تی عێراقه‌.

كه‌تائیبی حزبوڵا سه‌ر به‌ مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌: بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی و تا كاتێكی نادیار له‌پێناو شه‌رمه‌زارنه‌كردنی حكوومه‌تی عێراق، بڕیارمان دا سه‌رجه‌م هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان رابگرین.

بڵاویشی كرده‌وه‌: له‌مه‌ودوا هیچ هێرشێك ناكه‌ین، مه‌گه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانه‌وه‌ هێرشمان بكرێته‌ سه‌ر، ئه‌وكات وه‌ڵاممان ده‌بێت.

كه‌تائیبی حزبوڵا سه‌ر به‌ مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هێرشه‌كانیان له‌ ماوه‌ی رابردوودا وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بووه‌ بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له‌ دژی ئیسڕائیل و هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌ شه‌ڕی كه‌رتی غه‌ززه‌ پاڵپشتیان كردوون.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بۆ له‌مه‌ودوا به‌ڕێگه‌ی تر درێژه‌ به‌ به‌رگریكردن له‌ هاووڵاتییانی فه‌ڵه‌ستینی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌كه‌ن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.