2 هاووڵاتی كورد له كوردستانی ئێران دهستگیركران.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند، ئیبراهیم سەجادی خەڵکی گوندی کۆڵجی سەر بە شاری سەوڵاوا و حوسێن کەریم پوور خەڵکی گوندی دەزاوەر سەربە شارۆچکەی نەوسوود، لە بازگەیەکی پشکنینی شاری پاوە، بە بەکارهێنانی توندووتیژیەوە بەبێ هیچ بەرگەیەکی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیركراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه به ههنگاوی راگهیاندووه، بەدواداچوونی بنەماڵەکەیان بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووس و شوێنی مانەوەی ئەم دوو هاووڵاتییە هەتا ئێستا بێ وەڵام ماوەتەوە.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ راشیگهیاندووه، تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیاری ورد لەسەر هۆکاری دەستگیركرانییان و شوێنی مانەوە و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەر دەست نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.