Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 04:41

لە هێرشێكی چەكداریدا 9 هاووڵاتی پاكستانی لە ئێران كوژران

کوردستان TV
100%

لە هێرشێكی چەكداریدا لە بەلوچستانی ئێران نۆ هاوڵاتی پاكستانی كوژران و سێی دیكەش بە سەختی بریندار بوون.
محەمەد مدەسیر تیپۆ ،باڵیۆزی پاكستان لە ئێران لە پەیامێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس وێڕای دەبڕینی خەمباری و سەرەخۆشی لە كەس و كاری قوربانییەكان، رووداوەكەی بە كارەساتێكی دڵتەزێن ناوبرد.
هاوكات جەختی كردەوە كە باڵێۆزخانەی پاكستان لە ئێران داوای لە بەرپرسانی تاران كردووە لەبارەی بەدواداچوون بۆ دەستگیر كردنی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە هاوكاری تەواو بنوێنن. 
بە گوێرەی رێكخراویی مافی مرۆڤی حاڵ وەش، ئەم نۆ هاووڵاتییەی پاكستان ماوەی زیاتر لە پازدە ساڵە لە ئێران و لە شارۆچكەی سیركان لە پارێزگای بەلوچستانی ئێران دەژین و بە چاكردنەوەی ئۆتۆمبێل و كارەباچییەتی و كرێكارییەوە سەقاڵن. 
میدیاكانی ئێران رایانگەیاندووە، پۆلیسی بە دوای سێ كەسی چەكدارەوەیە كە تەقەیانكردووە و دواتر بەەو شوێنێكی نادیار رایان كردووە. 
لەوبارەیەوە ناسر كەنعانی ،وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند:ئێران هاوسۆزی حكومەتی پاكستان و كەسوكاری قوربانییەكانە و ئێران و پاكستان ڕێگە نادەن دوژمنان زیان بە پەیوەندییە برایەتییەكانی هەردوو وڵات بگەیەنن.
هێشتا هیچ كەس و لایەنێك بەرپرسیارییەتی هێرشە چەكدارییەكەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.