Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 08:10

له‌ لالیگادا ڤیاڕیاڵ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر بارسێلۆنا تۆماركرد

کوردستان TV
100%

له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا یانه‌ی ڤیاڕیاڵ رووبه‌رووی یانه‌ی بارسێلۆنا بوویه‌وه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 27ی1ی2024، له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كان له‌ گه‌ڕی 22 له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداری یانه‌ی ڤیاڕیاڵی كرد.

یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ڤیاڕیاڵ به‌سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ به‌ كۆتاهات به‌ ئه‌نجامی پێنج گۆل به‌رامبه‌ر سێ گۆل براوه‌بوو به‌سه‌ر یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌.

گۆله‌كانی ڤیاڕیاڵ له‌ ڕێگای هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان، جیرارد مۆرینۆ و ئیلیا ئاخۆماچ و گۆنکالۆ گوێدێس و ئەلێکساندەر سۆرلۆس و خۆسێ لویس مۆرالێس تۆماركران، سێ گۆله‌كه‌ی بارسێلۆناش له‌ رێگای هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان ئیلکای گوندۆگان و پێدرۆ گۆنزالێز لۆپێز و ئێریک بەیلی یاریزانی ڤیاڕیاڵ به‌ هه‌ڵه‌ له‌ خۆیانی تۆماركرد.

به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی ڤیاڕیاڵ له‌ ئێستای ریزبه‌ندی خول به‌ 23 خاڵ له‌ پله‌ی چوارده‌مه‌ و بارسێلۆناش به‌ 44 خاڵ له‌ پله‌ی سێیه‌مه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.