Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 08:16

له‌ لالیگادا ڕیاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر لاس پاڵماس تۆماركرد

کوردستان TV
100%


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 27ی1ی2024، له‌ میانی  به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كان له‌ گه‌ڕی 22 له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، یانه‌ی لاس پاڵماس میوانداری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی كرد.

یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ڕیاڵ مه‌درید به‌ كۆتاهات به‌ ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك، دوو گۆله‌كه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ رێگای هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان ڕۆدریگۆ و جۆنیۆر له‌ خوله‌كه‌كانی 65 و 84 تۆماركرا، گۆله‌كه‌ی لاس پاڵماسیش یاریزان خافێر له‌ خوله‌كی 53 تۆماری كرد.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ ئێستای ریزبه‌ندی خول به‌ 54 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌كه‌مه‌ و لاس پاڵماسیش به‌ 31 خاڵ له‌ پله‌ی هه‌شته‌مه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.