Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 08:07

له‌ بۆندس لیگادا بایرن میونشن سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئۆكسبۆرگ تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ خولی پله‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا یانه‌ی بایرن میونشن رووبه‌رووی ئۆكسبۆرگ بوویه‌وه‌. 

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 27ی1ی2024، له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كان له‌ گه‌ڕی 19 له‌ خولی پله‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا یانه‌ی ئۆكسبۆرگ میوانداری یانه‌ی بایرن میونشنی كرد.

یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی بایرن به‌ كۆتاهات به‌ ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆل بۆ ئۆكسبۆرگ.

گۆله‌كانی بایرن له‌ ڕێگای هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان ئەلێکساندەر پاڤلۆڤیچ و ئەلفۆنسۆ دەیڤز و هاری كه‌ین له‌ خوله‌كه‌كانی 23 و 45 و 58 تۆماریان كرد.

دوو گۆله‌كه‌ی ئۆكسبۆرگیش  یاریزان  ئێرمێدین دیمیرۆڤیچ له‌ خوله‌كه‌كانی 52 و 90 تۆماری كرد.


به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش بایرن له‌ ئێستای ریزبه‌ندی خول به‌ 47 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌م دایه‌ و ئۆكسبۆرگیش به‌  21 خاڵ له‌ پله‌ی دوانزده‌مه‌. 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.