لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، بارانبارین زۆربەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و پارێزگای هەولێر و دهۆکیش زۆرترینیان لێ باریوە.
لەسەر ئاستی پارێزگاکان، هەولێر 20.4 ملیم، دهۆک 41.7 ملیم، سلێمانی 4.3 ملیم، کەرکووک 4.2 ملیم و هەڵەبجە 7.8 ملیمیان لێ باریوە.
ئەو ناوچانەشی لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک ڕێژەی بەرزیان لێ باریوە، مێرگەسۆر 97.4، دینارتە 86.5، بجیل 69، بارزان 65.2، دێرەلووک 61، زاخۆ 47.9، قەسرۆک 44.2، ئاکرێ 40.4 ملیم بوون.
نزمترین ڕێژەی دابارینیش لە پارێزگای کەرکووک، لە شاری کفری بووە بە تۆمارکردنی 0.8 ملیم.
لەبارەی بەفربارینیشەوە، کانیماسی 35، سەرسەنگ 11، ئامێدی 9، بامەڕنی 8 سانتیمەتریان لێ باریوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.