Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 17:04

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە خانەوادە و كەسوكاری شەهید پێشڕەو دزەیی دەكات

کوردستان TV
100%

دوای پەلامارە بێ پاساوە موشەكییەكەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر ماڵی شەهید پێشڕەو مەجید دزەیی، كە بووە هۆی شەهیدبوونی خۆی و ژینای كچی تەمەن یازدە مانگ، هەروەها بریندار بوونی هاوسەر و كوڕەكانی و شەهید و بریندار بوونی چەند هاولاتییەكی سڤیل، ڕۆژی شەممە 27ی كانوونی دووەمی 2024، لە سەلاحەدیین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خانەوادەی شەهید پێشڕەو دزەیی كرد.
لەو دیدارەدا، سەرۆك بارزانی دووبارە پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە خانەوادەی شەهید پێشڕەو ڕاگەیاند و  هیوای  چاكبوونەوەی بۆ برینداران خواست، هەروەها سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوەدا كە ئەو تاوانە زوڵمێكی گەورە بوو بەرانبەر خانەوادەی شەهید پێشڕەو دزەیی و خەڵكی كوردستان كرا.
هەر لەو دیدارەدا كەسایەتی و تێكۆشەری دێرینی كوردستان بەڕێز موحسین دزەیی سوپاسی پشتگیری و هەڵوێستی سەرۆك بارزانی كرد كە هەر لە ڕۆژی یەكەمەوە ئەو كارەساتەی بە خەمی خۆی زانیوە و هەروەها  سوپاسی ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی لە مەڕاسیمی بە خاكسپاردنی شەهیدانی ئەو ڕووداوە كارەساتبارە كرد. هەر لەو دیدارەدا بەڕێز عەبدوڵلا مەجید دزەیی بەناوی خۆی و خانەوادە و هەر سێ برای شەهید پێشڕەو پێزانینی بۆ هاوسۆزیی سەرۆك نیشان دا و بەڵێنی ئەوەشی دا كە هەموویان لەسەر ڕێچكەی شەهید پێشڕەو دزەیی بۆ ئاوەدانی و خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان بەردەوام دەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.