بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.1 پلە دەریای ئیجەی هەژاند و ناوەندی بوومەلەرزەكەش لە دەریای مەندەرێس لە پارێزگای ئیزمیر لە ڕۆژئاوای توركیا بووە.
سەرۆكایەتیی بەڕێوەبەرایەتی كارەسات و فریاكەوتنی توركیا" ئافاد" ڕایگەیاند: بوومەلەرزەكە لە كاتژمێر 8:19 خوولەكی بەیانی لە كەنداوی قوش ئادەسی، بە قوڵایی 8.51 كم روویداوە.
دواتریش سلێمان ئەلبان، پارێزگاری ئیزمیر و یەعقوب جان پۆلات، پارێزگاری ئایدن لە ڕێگەی پلاتفۆرمی “X”تویتەری پێشوو ،پشتڕاستیان كردەوە كە هیچ زیانێك بەو دوو پارێزگایە نەگەیشتووە.
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.1 پلە دەریای ئیجەی هەژاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.