Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 10:21

ئەمریكا هێرشێكی دیكەی كردە سەر حوسییەكانی یەمەن

کوردستان TV
100%

سوپای ئەمریكا ڕایگەیاند كە هێرشێكیان لە دژی هاژەكێكی دژە كەشتی ئەنجامداوە كە حوسییەكان ئامادەیان كردبوو ئاراستەی دەریای سوور-ی بكەن.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا لە پۆستێكدا لە ماڵپەڕەكەیدا ڕایگەیاندووە،بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئەمەریكا هێرشێكیان لە دژی هاژەكێكی دژە كەشتی ئەنجامداوە كە حوسییەكان ئامادەیان كردبوو ئاراستەی دەریای سوور-ی بكەن.
هەروەها سوپای ئەمریكا ئاماژەی بەوەشداوە، دوێنێ هەینی حوسییەكان هاژەكێكیان ئاراستەی كەشتییەكی نەوتهەڵگر بەناوی مارلین لواندا لە كەنداوی عەدەن كردووەو زیان بە كەشتییەكە گەیشتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
سوپای ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكرد، كەشتییەكی هێزی دەریایی ئەمریكا هاوكاریی ئەو كەشتییە نەوتهەڵگرە دەكات.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.