Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 20:46

كێڵگه‌ی غازی كۆڕمۆڕ ده‌ستی به‌كار كرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

كۆمپانیای دانه‌غاز ڕایگه‌یاند كه‌ كێڵگه‌ی غازی كۆڕمۆڕ له‌ شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كردۆته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو به‌ هۆی هێرشی درۆنی‌ كاره‌كان له‌ كێڵگه‌كه‌ راگیرابوو.

كۆمپانیای دانه‌غاز ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی غازی كۆڕمۆڕ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌ كار و به‌رهه‌مهێنانی غاز كراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دره‌نگانی شەوی ڕابردوو لە ڕێگه‌ی دڕۆنه‌وه‌‌ هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆڕمۆر لە شارۆچكه‌ی چەمچەماڵ لە سنووری پارێزگه‌ی سلێمانی و به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ به‌شێكی كێڵگه‌كه‌‌، کارەکان ڕاوه‌ستێنرا.

دوای هێرشه‌كه‌، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌‌ " شه‌وی رابردوو‌ كاتژمێر 10:22 هێرشكرایه‌ سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆڕمۆڕ‌، به‌هۆی هێرشه‌كه‌ هەناردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا راگیرا‌، ئەمەش بووە‌ هۆی كەمبوونەوەی زیاتر لە 2 هەزار و 800 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.