گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یه‌نراوێك له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆڕ له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ بڵاو كرده‌وه و تێیدا داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كرد لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه بكه‌ن و هێرشكه‌ره‌كان رووبه‌رووی یاسا بكه‌نه‌وه.
ماتیۆ میله‌ر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: ئەمەریکا سەرکۆنەی هێرشەکەی دوێنێی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی کۆرمۆر دەکات کە لەلایەن گرووپ و میلیشیاكانی سەر بە ئێران ئه‌نجامدراون.
راشیگه‌یاند: هێرشه‌كه بووه‌ته هۆی لەکارخستنی ژێرخانی مه‌ده‌نی و راگرتنی بەرهەمهێنانی کارەبا لە سەرتاسه‌ری هەرێمی کوردستان.
ماتیۆ میله‌ر هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا: جارێکی دیکە پشتیوانی خۆمان لە هاوبەشانمان لە عێراق و لە نێویاندا هەرێمی کوردستان دەکەینه‌وه لە دژی ئەو کردەوە دڕندە و بێ مانایانە.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا داواشی لە دەسەڵاتدارانی عێراق كرد لێکۆڵینەوە له هێرشه‌كه بکەن و ئەوانەی بەرپرسیارن رووبەڕووی یاسا بکەنەوە.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئەمه‌ریکا بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پشتیوانیکردن له سەروەریی و ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق.
شەوی ڕابردوو لە ڕێگه‌ی دڕۆنه‌وه هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆڕمۆر لە شارۆچكه‌ی چەمچەماڵ لە سنووری پارێزگه‌ی سلێمانی و به‌هۆیه‌وه کارەکانی کێڵگەکە راوه‌ستێنرا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه " شه‌وی رابردوو كاتژمێر 10:22 هێرشكرایه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆڕمۆڕ، به‌هۆی هێرشه‌كه هەناردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا راگیرا، ئەمەش بووە هۆی كەمبوونەوەی زیاتر لە 2 هەزار و 800 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.