Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 00:07

ئه‌مریكا پابه‌ندبوونی خۆی به‌ پشتگیریكردنی هه‌رێمی كوردستان دووپاتده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئەلینا ڕۆمانۆسکی ئیدانەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆڕمۆری کرد.

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ئەلینا ڕۆمانۆسکی پەیامێكی بڵاوكردەوە و تیاییدا ، ئیدانەی هێرشەكەی شەوی ڕابردووی سەر كێڵگەی غازی كۆڕمۆر دەکات.

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ئەلینا رۆمانۆسکی لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تیاییدا نوسیوویەتی: ئیدانەی ھێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆڕمۆر دەکەین کە زیانی بە ژێرخانی کێڵگەکە گەیاندووە و بووە ھۆی بڕانی کارەبا لەسەر ملیۆنان کەس.

ئەلینا رۆمانۆسكی ئاماژەی بەوەشکردووە: پشیتوانی لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ پاراستنی سەروەریی خاكی عێراق.

شەوی ڕابردوو لە ڕێگای دڕۆنەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆڕمۆر لە قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی و ئەمەش بووە هۆی راوەستانی کارەکانی کێڵگەکە و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا ڕاگیراوە و تیمە تەکنیکییەکان خەریکی چارەسەرکردنی کێشەکەن بەڵام کاتێکی دیاریکراو نیيە بۆ چارەسەری کێشەکە.

هاوکات وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردووەتەوە کە بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكەوە لە كێڵگەی غازی کۆڕمۆر بەرهەمهێنانی كارەبا راوەستاوە.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە: ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە كاتژمێر10:22ی خولەکی شەوی ڕابردوو بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكەوە لە كێڵگەی غازی کۆڕمۆر، لەپێناو سەلامەتیی کارمەندان و كێڵگەكە هەناردەكردنی غاز بۆ سەرجەم وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا راگیرا و ئەمەش بووە هۆی كەمبوونەوەی زیاتر لە دوو هەزار و 800مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.