Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 23:59

بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكەوە لە كێڵگەی غازی كۆرمۆڕ بەرهەمهێنانی كارەبا ڕاوەستا

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند، بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكەوە لە كێڵگەی غازی كۆرمۆڕ بەرهەمهێنانی كارەبا ڕاوەستا.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە كاتژمێر 10:22 شەوی 2024/1/25  بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكەوە لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر، لەپێناو سەلامەتیی کارمەندان و كێڵگەكە هەناردەكردنی غاز بۆ سەرجەم وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا راگیرا و بووە هۆی كەمبوونەوەی زیاتر لە 2800 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا.

وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، لە ئێستادا تیمەكانی ئاگركوژینەوە سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی بارودۆخەكەن و لەگەڵ ئاسایبوونەوەی دۆخەكە رەوشی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.