ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م مۆڵگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشیان له سنووری پارێزگه‌ی كه‌ركووك خاپوور كردووه.
ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردی هه‌واڵگری به بوونی مۆڵگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش له وادی زهغیتوون له باشووری كه‌ركووك، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئۆپهڕاسیۆنێك ئه‌نجامدرا.
ڕاشیگه‌یاند: له ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌دا توانرا شوێنی مۆڵگه‌كه‌ی داعش بدۆزرێته‌وه و ته‌واوی كه‌لوپه‌له‌كانی ناوی له‌ناو ببرێت.
ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه هێزه‌كانیان له هه‌وڵه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه و راوه‌دوونانی چه‌كداره داعشه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن تا سه‌رجه‌میان له‌ناو ده‌به‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.