Erbil -1°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 07:02

یارییه‌كانی قۆناغی 16ی جامی ئاسیا یه‌كلایی بوونه‌وه‌.. عێراق به‌رامبه‌ر ئوردن یاری ده‌كات

کوردستان TV
100%

دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان، چاره‌نووسی یارییه‌كانی قۆناغی 16ی جامی ئاسیا یه‌كلایی بوونه‌وه‌ كه‌ ئێستا له‌ وڵاتی قه‌ته‌ڕ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ قۆناغی 16 ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن ده‌بێته‌وه‌، یارییه‌كه‌ش رۆژی دووشه‌م كاتژمێری 2:30ی دوای نیوه‌ڕۆ له‌سه‌ر یاریگه‌ی خه‌لیفه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئه‌گه‌ر عێراق له‌و یارییه‌شدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێ، له‌ قۆناغی 8 ڕووبه‌ڕووی براوه‌ی یاریی نێوان ئیماڕات و تاجیكستان ده‌بێته‌وه‌.

عێراق له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان به‌ سێ بردنه‌وه‌ و كۆكردنه‌وه‌ی 9 خاڵ و یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی 16، له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان به‌ 3-1 گۆڵ له‌ ئه‌ندۆنیسیا، 2-1 گۆڵ له‌ ژاپۆن و 3-2 گۆڵ له‌ ڤێتنامی برده‌وه‌.

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی یارییه‌كانی قۆناغی 16ی جامی ئاسیا به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:-

عێراق – ئوردن

سعوودییه‌ - كۆریای باشوور

ئوستڕالیا – ئه‌ندۆنیسیا

ئیماڕات – تاجیكستان

قه‌ته‌ڕ – فه‌ڵه‌ستین

ئۆزبه‌كستان – تایلاند

ژاپۆن – به‌حرێن

سووریا - ئێران

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.