Erbil -1°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 07:10

ئه‌مڕۆ نافوره‌یه‌كی شه‌قامی 60 مه‌تری هه‌ولێر هه‌ڵگیرا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی و جوانتركردنی دیمه‌نی شار، نافوره‌ی سێڕیانی كوران له‌سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تری شاری هه‌ولێر هه‌ڵگیرا.

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌: دوابەدوای کۆبوونەوەی پارێزگه‌ی هەولێر لە بارەی ڕێکارەکانی بەدواداچوون و ڕێکخستنەوەی شەقامەکان لەپێناو جوانترکردنی سیمای شار و کەمکردنەوەی جەنجاڵی هاتووچۆ، بڕیاردرا بە هەڵگرتنی نافورەیەک لە سێڕیانی کوران لە شاری هەولێر بە ئامانجی کەمکردنەوەی کاتی وەستانی ئۆتۆمبێلەکان و ئاسانکاری بۆ ھاتووچۆی شوفێران و لە ھەمانکاتدا سوودوەرگرتن لە کەرەستەکانی بۆ دروستکردنی نافورەی تر.

راشیگه‌یاند: سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە ڕێگه‌ی تیمی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی پێنج وەک یەکەم دەستپێک هەڵسا بە هەڵگرتنی نافورەی بازنەیی لە سێڕیانی شەقامی مەخموور لە ترافیکی 60 مەتری کە پێکهاتبوو لە (200)م2 کە گشت ئامێرەکانی کارکردن لەلایەن کارگەی ئەسفەڵتی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دابین کرابوو .

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شوێنەکە لەلایەن تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی پێنج کاری کۆنکریتکردن و قیرتاوکردنی بۆ ئەنجام دەدرێت کە لە ئێستادا بەشێکی شۆستەکان بە ماددەی کیربستۆن کارەکانی بە کۆتا هاتووە .

شاره‌وانی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بە کۆتاھاتنی کارەکان، رێکخستنی ئەو شوێنە ئاسانکارییەکی زۆر دەبێت بۆ ھاتووچۆ و کەمکردنەوەی جەنجاڵی ھاتوچۆ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.