Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 00:25

نێچیرڤان بارزانی: له‌ دڵه‌وه‌ پیرۆزبایی جه‌ژنی قه‌وڵتاس له‌ ته‌واوی كاكه‌ییه‌كان ده‌كه‌م

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ته‌واوی كاكه‌ییه‌كان كرد بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قه‌وڵتاسه‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه‌ پیرۆزباییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "به‌ گه‌رمی و له‌ دڵه‌وه‌ پیرۆزباییی جه‌ژنی قه‌وڵتاس له‌ ته‌واوی هاووڵاتییانی خۆشه‌ویستی کاکه‌یی و یارسانان له‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراق و له‌ هه‌ر کوێ بن، ده‌که‌م. هیوارم جه‌ژنێکی خۆش و ئاسووده‌ به‌ڕێ بکه‌ن".

نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگه‌یاند "به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ئازیزانی کاکه‌یی و هاووڵاتییانمان له‌ هه‌موو پێکهاته‌کانی کوردستان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ وه‌ک هه‌میشه‌ پشتیوان و پارێزه‌ری مافه‌کانیان ده‌بین و کوردستان هه‌ر به‌ وڵاتی هه‌مووان و لانکه‌ی پێکه‌وه‌ژیان و فره‌یی و لێبورده‌یی ده‌مێنێته‌وه"‌.

له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ "جه‌ژن له‌ هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێک به‌ خۆشی".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.