Erbil -1°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 07:16

له‌سه‌ر میرات كه‌سێك براكه‌ی خۆی ده‌كوژێت

کوردستان TV
100%

 ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م لەلایەن مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بە دەمانچە هێرشی كردبووە سەر براكەی و كوشتبووی.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی كەوا كەسێك لە گەڕەكی ئاشتی لە شاری سلێمانی بریندار كراوە، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و توانرا تۆمەتبار دەستگیر بكرێت و بریندارەكە بۆ نەخۆشخانە بگواسترێتەوە، بەڵام برینداره‌كه‌ بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیان لەدەست دەدات.

راشیگه‌یاند: ئێستا تۆمەتبار (ن. ح. ه. لەدایكبووی 1989) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دەستیشگیراوە بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە بە تۆمەتبار بووە.

پۆلیسی سلێمانی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تۆمەتباره‌كه‌ دانی ناوە بەوەی كە لەگەڵ براكەی لەسەر كێشەی میرات بووه‌تە شەڕیان و كوشتوویەتی .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.