Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:10

کارەبا بۆ پرۆژەیەکی ئاوی 51 گوندی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دابین دەکرێت

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند،کارەبا بۆ پرۆژەیەکی ئاوی 51 گوندی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دابین دەکرێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ی1ی2024، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، کەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری کارەبا پێشوازیی لە ئاری زراری بەڕێوەبەری کۆمپانیای هێرۆ کرد و باسیان لە پرۆژەی راکێشانی کارەبا بۆ پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی 51 گوندی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە قەزای مێرگەسۆر کرد.

وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، وەزیری کارەبا جەختی لەسەر خێرا جێبەجێکردنی پڕۆژەکە کردەوە، چونکە پڕۆژەکانی ئاوی خواردنەوە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە هاوڵاتییانەوە هەیە و نابێت دوا بکەوێت.
هەر لەم دیدارەدا، باس لە بەستنەوەی وێستگەی کارەبای هایدرۆپاوەری دێرەلۆک بە وێستگەی رێزان کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.