له جامی شای ئیسپانیا بارسێلۆنا ماڵئاوایی كرد.
شه‌وی رابردوو، له قۆناغی چاره‌كی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا یانه‌ی بارسێلۆنا بووه میوانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ بلباو.
یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی بلباو به كۆتاهات چوار گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆل، چوارگۆلهكهی ئه‌تله‌تیك بلباو له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له یاریزانان، جۆرزیتا و سانسێت و ئینیاکى ویلیامز و نیکۆ ویلیامز تۆماركران، دوو گۆله‌كه‌ی بارسێلۆناش لیڤاندۆڤسکى و یامال تۆماریان کرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش بارسێلۆنا ماڵئاوایی له جامه‌كه كرد و بلباویش گه‌یشته نیوه‌ی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.
له دوای یارییه‌كه چاڤی راهێنه‌ری بارسێلۆنا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی بۆ كه‌ناڵه‌كان قسه‌ی كرد و رایگه‌یاند، شانازی بهتیپهكهمانهوه ده‌كه‌ین، تاكۆتایی یاری یارییه‌كی باشمان ئه‌نجامدا له پێناو سه‌ركه‌وتن، زۆر ئارامم هێشتا له خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا و پاڵه‌وانه‌كان ماوین و ده‌رفه‌ت له به‌رده‌ممانه هه‌وڵی باش بده‌ین له پێناو ئه‌نجام و پاڵه‌وانی بوونمان، بۆیه گه‌شبینم به تیپه‌كه‌مان، ئێمه چه‌ندین لاومان پێگه‌یاندووه كه داهاتووی یانه‌كه‌ن، من ئامانجم سه‌ركه‌وتنی بارسێلۆنایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.