Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 10:31

سەرۆکی ئەرکان خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشێتە ئەفسەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ 24ی کانوونی دووەمی 2024، لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە بە هۆی کارامەیی و لێهاتویی لە ئەرکە سەربازییەکان وەک ئەفسەرێکی دڵسۆزو پیشەیی لەلایەن فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشی بە رائد عه‌لی سالح عه‌بدولواحید ئەفسەری بەڕێوبەرایەتی مەشقی سەربازی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە.
لەلایەن خۆیەوە، عه‌لی سالح عه‌بدولواحید خۆشحاڵی خۆی نیشاندا کە بووەتە مایەی رەزامەندی  سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشیوە، بەڵێنی دا کە هەمیشە بە دڵسۆزانە و لەخۆبردوانە ئەرکەکانی جێ بە جێ بکات بۆ خزمەتکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
شایانی باسە، لەماوەی رابردودا بە هۆی جۆش و خرۆشی لە هاوکاری نێوان ڕاهینەرانی تیمی خولاوەی ڕاهێنان و وەزارەتی پێشمەرگە و کارکردن لە پێناو پێشخستنی کارو چالاکیەکانی تیمی ئیتاڵی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە، خەڵاتی سوپاس و پێزانینی  لەلایەن کۆڵۆنێڵ ستیفانۆ سلڤادۆری  فەرماندەی ناوچەی فەرماندەیی کیشوەری وڵاتی ئیتاڵی لە هەرێمی کوردستان پێبەخشرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.