Erbil 15°C شەممە 11 ئایار 18:58

سزای لە سێدارەدانی مامۆستایەکی ئایینی کورد له‌ كوردستانی ئێران جێبەجێکرا

کوردستان TV
100%


مامۆستایەکی ئاینی کورد له‌ كوردستانی ئێران، دوای 14 ساڵ لە زیندانی کردنی لەلایەن ئێرانەوە لە سێدارەدرا.

رێخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، پاش 14 ساڵ زیندانیی، سزای سێدارەی مامۆستای ئاینی كورد فەرهاد سەلیمی، بەندکراوی مەزهەبی کورد و خەڵکی سەقز، لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێکرا.

هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، فەرھاد سەلیمی، زیندانییەکی سیاسیی کوردی خەڵکی سەقزە کە ماوەی 14 ساڵە بە کۆمەڵێك تۆمەتی وەك موحاڕەبە، فەساد لەسەر زەوی، ھەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی، ڕاگەیاندن لە دژی نیزام و ئەندامەتیی لە گرووپە سەلەفییەکاندا، زیندانیی کرابوو.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.